هاوار جەلالەدین بێژەر و پێشکەشکاری باڵاپۆشی ڕووداو وێنەیەکی نوێی خۆی و کچەکەی بڵاوکردووەتەوە و کە هەوادارانی سەرسامییان بە جوانییەکەی دەربڕیەوە.
لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، خانمە پێشکەشکاری باڵاپۆش و شۆخوشەنگی کەناڵی ڕووداو، هاوار جەلالەدین وێنەیەکی خۆی و کچەکەی بڵاوکردووەتەوە کە بووەتە جێگەی سەرنجی هەودارانی.
هاوار لە چاوپێکەوتنێکدا سەبارەت بە سەرەتای کارکردنی خۆی دەڵێت "لە ساڵی 2000 رەوە دەستم بە كاری بێژەری كرد لە دەنگی یەكگرتوو، ڕادیۆی دهۆك و بەهەردوو زمانی كوردی و عەرەبیش بەرنامەم پێشكەش دەكرد، جگە لەوەی هەواڵم بە زمانی عەرەبی دەخوێندەوەو وەك یەكەم كچی هەواڵی بادینیش لەسەر شاشەی سپێدە دەركەوتم، بەڵام لە پاش چونم بۆ كەناڵی ڕوداو لە ئاستی جەماوەریەوە زیاتر ناسرام".