وێنە...ئیلیسا ڕاستی دووگیان بوونە شاراوەكەی ئاشكرا دەكات

ئەستێرەی بەناوبانگی لوبنانی ئیلیسا، ڕاستی ئەو هەواڵانە ئاشكرا دەكات كە باس لە پێكهێنانی ژیانی هاوسەرگیری و دووگیان بونی دەكات.

ئیلیسا لەڕێی پەیجە تایبەتەكەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر لە تویتێكدا ڕوونكردنەوە لەسەر پێكهێنانی ژیانی هاوسەرگیری و دووگیان بونی دەكەن بەشێوەیەكی نهێنی، ئەو هەواڵانە بە ناڕاست دادەنێت.

ئیلیسا لە تویتەكەیدا دەنوسێت "ئەم ماوەیە گوێم لە پروپاگەندەی زۆر دەبێت، بەشێكیان زۆر زۆر لە بیركردنەوەی منەوە دوورن، بەشێكیان ئەڵین شوم كردووە، بەشیچكیان دەڵێن توشی كێشەی هاوسەرگیری بووم، هەندێ ڕاگەیاندنی ئاست نزمیش دەڵێن دووگیانم".

ئەو خانمە هونەرمەندە ئاماژەی بەوە كردووە گەر هەر شتێكی هەبێت و پێویست بە وتن بكات ئەوا بێ دوودڵی بۆ هەوادارانی ئاشكرا دەكات و هەرگیز شەرمیش لەو ژیانە ناكات كە دەیەوێت بژی.

بڵاوبونەوەی دەنگۆی دووگیانبونی ئیلیسا دوای ئاهەنگەكەی دێت لە شاری دوبەی كە تاڕادەیەك بە كێشێكی زیاد و ورگێكی بەرزەوە دەركەوت.




PM:04:39:21/11/2016