وێنە...ببینە كچێك بە بێ ویست چی لە شوان عەتوف كردووە

ئەكتەری ناسراوی كورد شوان عەتوف، وێنەی كەسێك بڵاودەكاتەوە كە كاریگەرییەكی زۆری لەسەر دروست كردووە.

شوان عەتوف لەڕێی پەیجە تایبەتەكەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستەگرام، وێنەی كچێكی منداڵ بڵاودەكاتەوە كە لەسەر شەقام كاری پاكردنەوەی جامی ئوتومبێل دەكات و ئاشكرای دەكات ئەو كارەی منداڵەكەی بۆی كردووە كاریگەرییەكی زۆری لەسەر دروست كردووە.

عەتوف نوسیوێتی "شوشەی سەیارەكەی پاككردمەوە بێ ویستی خۆم هەموو ژیانی بە مانا پیس كردم".

هەوادارانی ئەو هونەرمەندە سەرسامی خۆیان بە وێنەكە دربڕیوە و هاوخەمیش بوون لەگەڵیدا كە منداڵانی كوردستان بەو شێوەیە كاردەكەن.




PM:04:40:21/11/2016