ڤیدیۆ...دادگا سزای زیندانی بۆ ئەم هونەرمەندە ناسراوە كۆچكردووە دەردەكات

دادوەرێك لە بڕیارێكی سەیر و دەگمەندا سزای زیندانی كردن بۆ گەورە ئەكتەری كۆچكردووی میسری نور شەریف دەردەكات.

دادگای‌ كەتنی‌ عەجوزە بەتۆمەتی‌ ساختەكردنی‌ چەكی‌ بانكی‌ سزای‌ ساڵێك زیندانی كردنی‌ بۆ ئەكتەری‌ بەناوبانگی‌ میسری‌ نوری‌ شەریف دەركردووە، ئەمەش لە كاتێكدایە ئەو هونەرمەندە لە مانگی ئابی ساڵی ڕابردوودا كۆچی دوایی كردووە.

ئەو هونەرمەندە ماوەیەك بەر لە مردنی، داوەیەكی یاسایی دژی حوسام مەهدی خاوەنی‌ كەناڵەكانی‌ پانۆراما دراما بەرزكردۆتەوە و تۆمەتباری كردووە بەوەی‌ چەكێكی‌ بانكی‌ بۆ كردووە بەبێ ئەوەی‌ حسابی لە بانكدا هەبێت، بەڵام دادگا لەو دۆسیەیەدا بڕیاری بێتاوانی بۆ خاوەنی كەناڵەكە دەركردووە.

دواتر حوسام مەهدی سكاڵای‌ لەسەر نوری‌ شەریف تۆماركردووە و بەپێشكەشكردنی بەڵگەنامەی ساختە تۆمەتباری كردووە، تا لە كۆتایدا‌ بە ساڵێك زیندانی كردن و سزایەكی كەفالەی ماددی 1000 جنێی میسری ئەو هونەرمەندەی سزاداوە.




PM:03:19:22/11/2016