خانمە پێشكەشكاری دیاری كەناڵی كوردماكس ڕەندە شۆڕش، هۆكاری دووركەوتنەوەی لەسەر شاشە ئاشكرا دەكات.
ڕەندە شۆڕش لەڕێی پەیجە تایبەتەكەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستەگرام وێنەیەكی نوێی خۆی و هاوكارێكی بڵاودەكاتەوە و لەگەڵیشیدا ڕوونكردنەوە دەدات لەسەر دەرنەكەوتنی لە كەناڵی كورد ماكس و پێشكەشنەكردنی پرۆگرامی نوێی ڕەنگ و ئاهەنگ.
ڕەندە ئاماژە بەوە دەكات كە لەئێستادا ئامادەكاری دەكەن بۆ پێشكەشكردنی وەرزێكی نوێی پرۆگرامەكە و بەم زووانەش بەشێوازێكی جیاواز دەردەكەوێتەوە و دەست بە پێشكەشكردنی پرۆگرامەكە دەكاتەوە بە ستایلێكی نوێ.
ئەو خانمە پێشكەشكارە سوپاسی ئەو كەسانەشی كردووە كە لە ڕێی نامەی تەلەفون یاخود لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە هەواڵی پێشكەشكردنی پرۆگرامەكەیان پرسیوە.