خانمە هونەرمەند نیان عەبدوڵا لەگەڵ ئەوەی ماوەیەكە بەدەست نەخۆشییەوە دەناڵێنێت، بەڵام میواندارییەكی گەورە بۆ چەند هاوڕێیەكی ڕێكدەخات.
نیان عەبدوڵا لەڕێی فەیس بووكەوە چەند وێنەیەكی بڵاوكردۆتەوە كە تێیدا خوانێكی گەورەی بۆ چەند هاوڕێیەكی ئامادە كردووە و چەند جۆرێك خواردنی كوردەواری پێشكەش كردوون.
ئەو هونەرمەندە لەگەڵ وێنەكاندا نوسیوێتی "دوستكردنی خواردنە كوردیەكان لەم سەرمایەدا زۆر بەتامە دۆینە لەگەڵ كەرەی كوردی و كفتە و یاپراخ بە تەرتیباتەوە باسی خۆشم ناكەم با بزانن بەڵام زۆر بەلەزەت بوو".
ئامادەكردنی ئەو خوانە بۆ گەڕانەوەی چەند هاوڕێیەك بووە كە نیان و هاوسەرەكەی پێیان خۆشبووە میوانداریان بكەن.
نیان عەبدوڵا نزیكەی ساڵێكە توشی نەخۆشی شێرپەنجە بووە و ماوەیەك پێش ئێستاش بۆ وەرگرتنی چارەسەر سەردانی ئەڵمانیای كرد، لەئێستاشدا تەندروستی باشترە بەڵام بەردەوام پێویستی بە چاودێری هەیە.