وێنە...عەمار چی بە خەڵكی سلێمانی دەڵێت؟

هونەرمەندی لاو عەمار كوڤی چەند وێنەیەكی ئاهەنگەكەی لە سلێمانی بڵاودەكاتەوە.

عەمار كوڤی لەڕێی پەیجە تایبەتەكەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك چەند وێنەیەكی ئاهەنگەكەی بڵاودەكاتەوە كە ڕۆژی هەینی لە چاڤی لاند ئەنجامیدا و ئەمەش بە یەكەم ئاهەنگی ئەو هونەرمەندە دادەنرێت لە سلێمانی.

كوڤی لە پەیامێكیدا سوپاسی خەڵكی سلێمانی كردووە و نوسیوێتی "لەدڵەوەی سوپاس بۆ خەڵكی سلێمانی بۆ ئەو پێشوازییە جوان و گەرمەی لێتان كردم".

ئەو هونەرمەندە ئاماژەی بەوەش كردووە زۆر دڵخۆشبووە بەوەی بۆ یەكەمجار لە سلێمانی ئەو ئاهەنگەی ئەنجامداوە و بەڵێنیشیداوە بەم زووانە جارێكی دیكە بگەڕێتەوە و كاری نوێتر ئەنجام بدات.




PM:03:08:26/11/2016