تووبا بویویکویستوین خانمە ئەکتەرێکی بە ناوبانگی
تورکیا ڤیدیۆیەکی بڵاودەکرێتەوە کە وەک دەردەکەوێت لە کاتی درامایەکدا ماچ بکات.
توبا کە لە کوردستان بە لە میس ناسراوە یەکێکە لە
ئەکتەرە دیارەکانی تورکیا و لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا بە شێوەیەکی بەربڵاو ڤیدیۆیەکی
لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک و ئینستاگرام بڵاوکرایەوە کە لەگەڵ کەسێکدا ماچ دەکات
و وەک دەردەکەوێت لە کاتی تۆمارکردنی درامایەکدا بێت.
تووبا بویویکویستوین لە رۆژی ٥ی تەمموزی ١٩٨٢ لە
(ئیستەنبوڵ) لە دایک بووە. دەرچوی قوتابخانەی زانستی (دۆگۆس) ە. پاشان پەیوەندی کردووە
بە زانکۆی (میمار سینان) لە وێ بەشی دیکۆر و جل و بەرگی تەواو کردووە. ھەر لەکاتی زانکۆیدا
دەچێتە بواری راگەیاندنەوە. لەدوای چاوپێکەوتنی لەگەڵ دەرھێنەر تۆمریس گیرتڵ ئۆغڵو
بەشداری لە چوار ئەڵقە کۆتایی زنجیرە درامای دەسەڵاتی سوڵتان دەکات. لە ساڵی ٢٠٠٤ بە
تەواوی لەناو خەڵکدا ناسرا ئەویش بەھۆی بەشداری کردنی لە زنجیرەی Çemberimde gül oya،
کە بەرۆڵی «زەریفە» بەشداری کردبوو. ھەر لەھەمان ساڵدا بەشداری فیلمی «باوکم و کوڕەکەم»
کردووە. پاشان لە زنجیرەی ساڵە بەھەدەرچووەکان "Ihlamurlar Altında" بەشدار دەبێت کە لەگەڵ ھونەرمەند بیوڵێنت ئیناڵ رۆڵی سەرەکی لەم زنجیرەدا
دەبینن و ناوبانگی خۆیان نەک لە تورکیا بەڵکو لە ھەموو نیشتمانی عەرەبیشدا مسۆگەردەکەن.
لە ٢١ تەموزی ٢٠١١ هاوسەرگیری لەگەڵ ئەکتەری تورک ئۆنور سایلاک کردو دوو کچی دوانەی
لێبووە بە ناوەکانی (مایا و تۆپراک).