وێنە و ڤیدیۆ...هەیفا بە روژێنەرترین شێوە سەما بۆ ماجيد موهەندیس دەكات

هەردوو ئەستێرەی بەناوبانگی عەرەب ماجید موهەندیس و هەیفا وەهبی ئامادەی ئاهەنگی دابەشكردنی خەڵاتەكانی (BAMA) دەبن و وێنەكانیان تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان داگیر دەكات.

ئەستێرەی عێراقی ماجید موهەندیس كە بە شازادەی گۆرانی عەرەبی ناودەبرێت لە ئاهەنگی دابەشكردنی خەڵاتەكانی (BAMA) لە شاری نیویۆركی ئەمریكا، وەك باشترین كوڕە هونەرمەندی عەرەب بۆ ساڵی 2016 دیاری دەكرێت.

لەو ئاهەنگەدا ئەستێرەی لوبنانی هەیفا وەهبی ئامادە دەبێت و خەڵاتێكی ڕێزلێنانی پێدەبخشرێت، بەهۆی جوانی و سەرنجڕاكێشی و دەركەوتنە وروژێنەرەكەشی دەبێتە جێی سەرنجی ئامادەبوانی ئاهەنگەكە.

هەیفا و ماجید و چەند هونەرمەند و كەسایەتییەكی ناسراوی دیكەی عەرب پێكەوە لەسەر مێزك دادەنیشن و بڵاوبونەوەی وێنەكانیشیان تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان داگیر دەكات.

لە ئاهەنگەكەدا هەیفا لەبەردەم موهەندیسدا سەمایەكی سەرنجڕاكێش دەكات و ڤیدیۆی ئەو كارەشی دەبێتە باسی گەرمی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان.






PM:03:52:28/11/2016