ڤیدیۆ...ئەستێرە سەرنجڕاكێشەكەی میسر دوای 85 ساڵ تەمەن بە دەركەوتنەوەی هەمووان شۆك دەكات

ئەستێرەی بەناوبانگی میسری ماجیدە سیباحی دوای چەندین ساڵ لە دووركەوتنەوەی لە ڕاگەیاندنەكان دەردەكەوێتەوە.

ماجیدە سیباحی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە یەكێك لە نەخۆشیخانەكانی میسر نەشتەرگەرییەكی گەورەی دڵی بۆ ئەنجام دەدرێت و دوای باشبونی باری تەندروستیشی لەڕێی تەلەفونەوە بەشداری پرۆگرامێكی كەناڵی (دریم 2) دەكات.

سیباحی لە باس لە باشبونی دۆخی تەندروستی خۆی دەكات و هیواش دەخوازێت دوای جێهێشتنی نەخۆشخانە چاوی بە عەبدولفەتاح سیسی سەرۆكی میسر بكەوێت.

ماجیدە سیباحی ساڵی 1931 لەدایكبووە و ساڵی 1949 دەستی بە ئەنجامدانی كاری هونەری كردووە و لە چەندین فیلمی بەناوبانگی میسریدا ڕۆڵی سەرەكی گێڕاوە و بەهۆی جوانی و سەرنجڕاكێشییەوە بە یەكێك لە دیارترین ئەستێرەكانی ئەو ولاتە دانراوە نازناوی هەسارە و پاكیزەی شاشەی عەرەبی پێبەخشراوە، بەڵام لە ساڵی 1994 بەهۆی چونە تەمەنەوە بڕیاری دووبەكەوتنەوە دەدات لە كاری نواندن.




PM:03:22:01/12/2016