هونەرمەندێكی میللی كۆچی دوایی كرد

هونەرمەندێكی میللی لە  ناوچەی چوارقوڕنە كۆچی دوایی كرد كە لە ناوچەكەی خۆی خزمەتێكی زۆری  كردووە.
هۆشیار مام ئیبراهیم كە خەڵكی چوارقوڕنەیە، بە ئاژانسی هەواڵی (باسنیوز) ی وتووە " مام قاسم، خەڵكی شارۆچكەی چوارقوڕنەیە دوو كوڕی هەیە بە ناوەكانی (نەجمەدین و موشیر) هەردووكیان هونەرمەندی میللـین ، ئەمشەو هەواڵی كۆچی دوایی ئەو هونەرمەندە ڕاگەیەندرا".
هۆشیار مام ئیبراهیم وتیشی: مام قاسم ناسراو بە (قاسم نابینا) زیاتر دەهۆڵی لێ دەدا، لە منداڵیەوە بێ دابڕان هەر لە چوارقوڕنە ژیاوە، بەڵام بۆ چەند ساڵێك دەبێت ماڵی لە حاجیاوا بووە.
 هۆشیار دەڵێت ئەو هونەرمەندە میلـلییە گۆرانیبێژی زۆر پێگەیاندوە ، لەوانەش حەمید بێكەس، "هەمیشە ماڵەكەیان ماڵی هەموو گۆرانیبێژە میللـیەكانی ئەو ناوچەیە بووە".




PM:04:40:01/12/2016