ڤیدیۆ...بێژەن بەم شێوەیە گۆرانی وت و لەبەر ئەم هۆكارەش لە پرۆگرامەكە دەركرا

هونەرمەند لاو بێژەن جەزا لە قۆناغی دووەمی پرۆگرامی ئەرەب ئایدڵ نەیتوانی سەركەوتن بەدەست بهێنێت.

بێژەن جەزا لە قۆناغی گروپەكانی پرۆگرامەكەدا لەگەڵ پێنج بەشداربووی دیكە گۆرانییەكی ئەستێرەی بەناوبانگی عەرەب سابیر روباعیان وتەوە، تەنها بەشداربوویەكی گروپەكەیان توانی ئەندامانی لیژنە وائیل كفوری، نانسی عەجرەم، ئەحلام و حەسەن شافیعی ڕازی بكات و ئەوانی دیكە لەگەڵ بێژەن لە پرۆگرامەكە دوورخرانەوە.

گۆرانی وتنەكەی ئەو بەشداربووە كوردە وەك پێویست نەبوو، خۆشی ئاماژەی بەوە كردووە كە ڕاهێنانی لەسەر چەند گۆرانییەكی دیكە كردووە بەڵام پێشبینی هاتنەوەی ئەو گۆرانییەی نەكردووە.

بێژەن لەپەیامێكدا دەڵێت "جیاواز لە وەرزەكانی دیكەی پرۆگرامەكە، قۆناغی دووەم برابووە دەرەوەی ستۆدیۆ بۆ سەر شاخێك، دەبوایە بەشداربووەكان لە كاتژمێر 4:30 خولەكی بەرەبەیان و لە كەشێكی زۆر سارد و بە جلێكی كەمەوە گۆرانی بڵێن". 




PM:06:01:03/12/2016