خانمە هونەرمەندی گەورەی كورد بەدیعە دارتاش دەچێتە ڕزی خۆپیشاندەرانەوە.
لەڕێی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە وێنەیەكی بەدیعە دارتاش بڵاودەكرێتەوە كە ڕۆژی دووشەممە چۆتە ڕیزی مامۆستا خۆپیشاندەرەكانی سلێمانی و پشتگیری و پشتیوانی خۆی بۆ داواكارییەكانیان دەربڕیوە.
دارتاش لەلێدوانێكیدا پشتگیری و پشتوانی هونەرمەندانی بۆ مامۆستایان و موچە خۆرانی بەش خوراو دووپات كردۆتەوە و داواكارییەكانیانی بە ڕەوا ناوبردووە، ڕەخنەی توندیشی لە حكومەت و كاربەدەستانی هەرێم گرتووە كە خەمخۆری مافی موچە خۆران نییە و ئەو قەیرانەیان دروستكردووە.
بەدیعە دارتاش ساڵی 1946 لە سلێمانی لەدایكبووە و لە شەستەكانی سەدەی ڕابردوودا دەستی بە ئەنجامدانی كاری هونەری كردووە و وەك یەكەم خانمە هونەرمەندی كورد چۆتە سەر شانۆ و ڕۆڵی گێڕاوە.