ڤیدیۆ...ببینە ئەستێرە بەناوبانگەكەی هۆلیود لە مزگەوت چی دەكات

ئەستێرەی بەناوبانگی جیهانی مۆرگان فریمان سەردانی یەكێك لە مزگەوتە گەورەكانی قاهیرەی پایتەختی میسر دەكات.

مرۆگان فریمان بەشداری دەكات لە پرۆگرامی دیكۆمێنتاری (The Story of God) كە لەكەناڵی ناشناڵ جوگرافیك پێشكەش دەكرێت و لە پرۆگرامەكەدا سەردانی مزگەوتی حسێن دەكات لە قاهیرە.

فریمان باس لە سەرسامی خۆی دەكات بە دەنگی بانگی موسڵمانان و بە یەكێك لە خۆشترین دەنگەكانی لەجیهاندا وەسفی دەكات كە گوێی لێبووە.

ئەو هونەرمەندە چاوی بە وتاربێژی مزگەوتە دەكەوێت و پرسیار دەربارەی بنچە و مێژووی بانگ كردن هەروەها چونێتی هەڵبژاردنی دەنگی ئەو كەسەی بانگ دەدات.

مۆرگان پرسیاری ئەوەی كرد كە ئایا ئەویش دەتوانێت بانگ بدات، كاتێكیش وتاربێژەكە ڕێگەی پێدەدات وشەی (الله اكبر) دەڵێتەوە، پاشان پرسیار لە شێوازی بانگەكەی دەكات و وتاربێژەكەش لە وەڵامدا دەڵێت كە نەیتوانیوە بەتەواوب دان بە وشەی (الله) بنێت.




PM:04:06:07/12/2016