میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە کە بوراک ئۆزچیڤیت و فەخریە ئەڤجەن دوای دووساڵ لە پەیوەندی خۆشەویستی
بڕیاری هاوسەرگیرییان داوە و بڕیارە لە مانگی حەوتی ساڵی ئایندەدا هاوسەرگیری
بکەن.
بوراک ئۆزچیڤیت کە لە زنجیرە درامای (عەشقی شێتانە)دا
کە ئێستا لە کوردستان لە کەناڵی کورد ماکس نمایشدەکرێت رۆڵی (کەمال) دەگێڕێت لە
درامایەکی دیکەدا ئاشقی ئەڤجەن بووە و لەدوای دراماکەش پەیوەندییە
خۆشەویستییەکەیان بەردەوام بووە.
ماڵپەڕی دواڕۆژ لە هەواڵێکیدا بڵاویکردووەتەوە
"دوای جەژنی رەمەزانی داهاتو ئۆزچیڤیت لەگەڵ دایک و باوکی دەچێت بۆ ئەڵمانیا و
خوازبێنی ئەڤجەن دەکەن کەلە ئەڵمانیا دەژی و لەوێ هاوسەرگیریەکە ئەنجامدەدەن"