گۆرانی بێژی میللی شێروان عەبدوڵا بەهۆی قەیرانی داراییەوە هونەرەکەی دووچاری کێشە بووەو ئێستا مانگانە تەنها شەش یان حەوت " گەعدەی هەیە".
گۆرانی بێژی میللی ناسراو شێروان عەبدوڵا بە رۆژنامەی ئاوێنەی راگەیاندووە" "لەڕابردوودا هەمو رۆژێك دانیشتنێكی نوێمان ساز دەكرد، بەڵام لەئێستادا مانگی شەش بۆ حەوت دانیشتن ئەنجام دەدەین و هەر یەكێكیان لە 300 – 700 دۆلار تێپەڕناكات”.
ئەو گۆرانی بێژە دەشڵێت " شیروان عەبدوڵڵا هونەرمەندی میللی شاری سلێمانی دوپاتیدەكاتەوە، لە گۆرانی وتن بەردەوام دەبێت و پێیوایە دانیشتنەكانی ئەوان لە موچە باشترە، چونكە پارەكەی نەقد وەردەگرن.
شیروان عەبدوڵڵا لە ساڵی 1975 لە گەڕەكی كانێسكان لە شاری سلێمانی لەدایكبووە و لە ساڵی 1992 دەستیكردووە بە گۆرانی وتن و بە مامۆستای مەقام ناسراوە و خاوەنی هەوادارێكی زۆرە.