فیستڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دوبەی كۆتایی هات و فیلمێكی كوردی بەشداربووش خەڵاتی یەكەمی بردەوە.
فیلمی سینەمایی كوردی ڕەشەبا خەڵاتی باشترین فیلمی درێژی درامی لە فیستیڤاڵی فیلمی دوبەی بەدەستهێنا كە بە گەورەترین خەڵاتی فیستڤاڵەكە دادەنرێت، دەرهێنەری فیلمەكەش لەنێو چەپڵەی ئامادەبوانی فیستیڤاڵەكە خەڵاتەكەی وەرگرت.
فیلمەكە لە دەرهێنانی حسێن حەسەنە و بەهاوبەشی لەنێوان كوردستان و ئەڵمانیا و قەتەر بەرهەمهاتووە، باس لە نەهامەتییەكانی ژنێكی ئێزیدی ڕزگاربووی داعش دەكات.
پێشتر ئەو فیلمە لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی دهۆكدا ناڕەزاییەكی زۆری كوردانی ئێزیدی و شەڕی لێكەوتەوە، چونكە پێیان وابوو چیرۆكی فیلمەكە ڕاستی نییە و گوزارشت لە كوردانی ئێزیدی ناكات.