خوشکەکەی ئەڤین دەبێتە پێشکەشکار

چاوە ئاسۆ خوشکی ئەڤین ئاسۆ وەک پێشکەشکاری نوێی کەناڵی نێت تیڤی دەستبەکار دەکات.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ناو کەناڵی نێت تی ڤیەوە بە سپی میدیای ڕاگەیاند ئەڤین ئاسۆی پێشکەشکاری بەناوبانگی کورد و یەکێک لە بەڕێوەبەرانی کەناڵی نێت تیڤی، لە ماوەی ڕابردوودا خوشکەکەی هێناوەتە کەناڵەکە و پێشتر وەک دۆبلێر کاریکردووە.

سەرچاوەکە وتیشی کە بڕیارە لە وەرزی نوێی کەناڵی نێت تیڤیدا چاوە ئاسۆ وەک پێشکەشکار لەو کەناڵە دەربکەوێت.

چاوە ئاسۆی خۆشکە تەمەن 24 ساڵانەکەی ئەڤین ئاسۆ پێشکەشکاری ناسراوی کورد و لەهەمان شوێنی ئەڤین کاردەکات و هاوسەرگیری لەگەڵ یەکێک لە کارمەندانی ئەو دەزگایەدا کردووە.




PM:08:41:18/12/2016