وێنە.. سامرەند دارا دواجار دەرکەوتەوە

پاش چەندین مانگ لە وازهێنانی لە بەرنامەی بەزمی بەزم، دواجار خانمە هونەرمەند، سامرەند دارا وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردەوە کە لەگەڵ هاوسەر و کچەکەیدایە.

لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام سامرەند دارا ئاشکرایکردووە کە بەم نزیکانە دەگەڕێتەوە سەر شاشەی تەلەفزیۆنەکان و سوپاسی ئەو کەسانەش دەکات کە بەردەوام هانی دەدەن.

سامرەند وێنەیەکی نوێی خۆشی بڵاوکردووەتەوە کە وەک دەردەکەوێت ستایلی قژ و کەمێکیش دەمووچاوی گۆڕاوە و زۆرێک لە هەوادارانیشی هیوای ژیانێکی خۆشیان بۆ خواستوون.

سامرەند لە ساڵی 1993 لە دایکبووە و ماوەی چەند ساڵێکە هاوسەرگیری کردووە و خاوەنی ته‌نیا كچێكه‌.

 




AM:05:09:20/12/2016