ئەستێرەی بەناوبانگی جیهانی بیۆنسێ لە ئاهەنگی دابەشكردنی خەڵاتەكانی گرامی ئەمساڵدا، كاندیدی وەرگرتنی نۆ خەڵاتە.
بیۆنسێ بۆ ئاهەنگی گرامی ئەمساڵ كاندیدی وەرگرتنی نۆ خەڵاتە بۆ چەند بوارێكی جیاواز، ئەمەش زۆرترین ژمارەیە كە هونەرمەندێك لە مێژووی ئەو خەڵاتەدا لە ساڵێكدا كاندید كرابێت.
ئەو خانمە هونەرمەندە كاندیدی خەلاتی باشترین ئەلبوم و باشترین گۆرانی و باشترین تۆماركردن، ئەمانەش پلە بەرزترین خەڵاتەكانی ، لەگەڵ چەند لایەنێكی دیكە، لەدوای ئەویش كانییه وەیست و ریهانا و درەیك، كاندیدی وەرگرتنی هەشت خەڵاتن.
بۆینسێی تەمەن 35 ساڵ لەماوەی 20 ساڵی كاركرنیدا لە هونەردا، 62 جار بۆ وەرگرتنی گرامی پاڵێوراو بووە 20 خەڵاتیانی بردۆتەوە.