هێڤی شوێنی تاتۆ نوێكەی ئاشكرا دەكات

هێڤی هیوای پێشكەشكار و پەیامنێری كەناڵی كوردستان تیڤی، وێنەیەكی نوێی خۆی بڵاوكردوەتەوە‌و كە وەك دەردەكەوێت تاتۆیەكی لەلای چاوی كردوە.

هێڤی هیوا لەڕێی پەیجە تایبەتەكەیەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستەگرام وێنەیەكی خۆی بڵاودەكاتەوە و نوسیویەتی: دوای ماوەیەك دابڕان لەئێوەی زۆر بەڕێز دوبارە گەڕامەوە ماڵەكەم و سوپاس بۆ هەواڵپڕسین‌و پەرۆشی‌و حورمەتی ئێوەی خۆشەویست.

هێڤی هیوا لە سلێمانی لەدایك بووە و خێزاندارە ‌و ماوەی‌ 12 ساڵە وەك پەیامنێر ‌و پێشكەشكار لە كەناڵی‌ ئاسمانی‌ كوردستان تیڤی‌ كار دەكات.




PM:03:08:26/12/2016