كەمال محەمەد بەرهەمێكی نوێ بڵاودەكاتەوە
هونه‌رمه‌ند كه‌مال محه‌مه‌د له‌سه‌ر دوای هه‌وادارانی كه ماوی سێ ساڵه ئاراسته‌ی ده‌كه‌ن ئه‌لبوومێكی نوێ بڵاوده‌كاته‌وه.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به سپی، رێبه‌ر كامه‌ران به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی كه‌مال محه‌مه‌د وتی دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی سێ ساڵی هونه‌رمه‌ند كه‌مال محه‌مه‌د كاری ئه‌لبوومی نه‌كردووه، هه‌وادارانی به‌رده‌وام داوای ئه‌لبوومیان لێكردووه، بڕیاره به‌مزووانه ئه‌لبوومێكی نوێ بڵاوبكاته‌وه.
به‌رهه‌مه نوێیه‌كه‌ی كه‌مال محه‌مه‌د به ناوی ( تۆ هه‌ر نه‌هاتی) كه له (١١) تراك پێك هاتووه كۆمه‌ڵێك هونه‌رمه‌ند و هۆنراوه نووس كاریان تێیدا كردووه، له‌گه‌ڵ بوونی چه‌ندین گۆرانی به‌شێوه‌ی لایف، بڕیاره ئه‌گه‌ر دۆخی كوردستان گونجاو بێت و گرفتی بۆ دروست نه‌بێت له‌گه‌ڵ هاتنی ساڵی نوێ ئه‌لبوومه‌كه‌ی بڵاوبكاته‌وه كه‌مال محه‌مه‌د هیوا خوازه له ساڵی ٢٠١٧ له چه‌ند شارێكی كوردستان كۆنسێرتێك ساز بكات ئه‌گه‌ر دۆخی كوردستان گونجاو بێت.
هونه‌رمه‌ند كه‌مال محه‌مه‌د له دایكبووی ساڵی ١٩٦٠شاری سلێمانییه، خاوه‌نی چه‌ندین ئه‌لبووم گۆرانی و كلیپه دوایین كاری هونه‌ری بڵاوكردنه‌وه‌ی كلیپی "بریارم دا" بوو
PM:03:56:28/12/2016