خانمە شۆخەکە نوێکەی بەزمی بەزم نهێنییەکانی ژیانی ئاشکرا دەکات

ئاریسا ئەوژەن، خانمە پێشکەشکاری نوێی بەرنامەی بەزم لە میانەی لێدوانێکیدا چەند نهێنیەکی ژیانی ئاشکرا دەکات.

ئاریسا لە لێدوانێکیدا بۆ کەی مەگەزین ڕایگەیاندووە کە لە شاری سەقز لە دایکبووە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و زانکۆی لەبواری دیزاینی جلوبەرگدا تەواو کردووە.

ئاریسا ئاشکرایکردووە کە ماوەی شەش ساڵە هاوسەرگیری کردووە و دەیەوێت ئەو ڕووداوە ناخۆشانەی بەسەر گەلی کورددا هاتووە لە ڕێگەی ئەو بەرنامەیەوە بیری خەڵک بباتەوە.

لە وەرزی نوێی بەرنامەی بەزمی بەزمدا سێ خانمە ئەکتەری نوێی لە بەرنامەی بەزمی بەزمدا دەرکەوتن.




PM:08:25:29/12/2016