جوانی سنوور ئالانی لەم وێنەیەدا بەشێوازێکی زۆر سەرنجڕاکێش دەردەکەوێت

سنوور ئالانی خانمە هونەرمەند و پێشکەشکاری بەناوبانگی کەناڵی کوردسات وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردووەتەوە کە لەگەڵ سەرتیپی هاوسەریدایە و هەودارانیشی پێیان وایە لەم وێنەیەدا "زۆر جوان" دەرکەوتووە.

سنوور لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، وێنەیەکی خۆی و سەرتیپی هاوسەری کە ئەویش پێشکەشکاری کوردساتە بڵاوکردووەتەوە و لە وێنەکەدا زۆر "شیک" دەرکەوتوون.

سنوور نوسیویەتی "ساڵێکی دیکەشمان بەڕێکرد،مرۆڤ بونەوەرێکی کۆمەڵایەتیە ناتوانێت چاوی دابخات و ئازار و کێشەکانی هاوڕێ و دۆست و هاوشاریەکانی نەبینێت، قەیرانەکان بۆ هەموومان بوون، خۆشیەکانمان کەم بوون، بەڵام پێویستە تێیپەڕێنین، ئەبێت هەموو کات سەری دێڕێک هەبێت بۆ دەست پێکردنەوە، ئێمە هەوڵ ئەدەین هەڵەکانی ساڵی ڕابردومان ڕاست بکەینەوە، ئەوەی فێری بووین کاری پێبکەین، ئەوەی پێویست بوو بیکەین ئەنجامی بدەین، ئێمە ناوەستین هەمیشە هەوڵی باشتر ئەدەین. ساڵی نوێ پیرۆز ئەکەین و گەشبینین".

سنوور ئالانی بە کچی کافرۆش ناسراوە ئەوەش بەهۆی ئەوەی کە لە فیلمێکدا ڕۆڵی ئەو کارەکتەرە مێژووییەی گێڕاوە و هەروەها یەکێکە لە پێشکەشکارە دیارەکان و هاوسەری سەرتیپ بەختیارە کە ئەویش بە هەمان شێوە بێژەری کەناڵی کوردساتە.




PM:04:04:01/01/2017