ساراخانم، خانمه پێشکهشکاری شۆخ و شهنگی کهناڵی فاڵکۆن فامیلی ئاشکرایکرد کە وازی لە کارکردن لەو کەناڵە هێناوە.
له پێگهی تایبهتی خۆی له تۆڕی کۆمهڵایهتی ئینستاگرام، سارا که پێشکهشکاری بهرنامهی پشوویی فامیلی بوو نوسیویەتی"سلاو خۆشەويستان. زۆر پرسيارم لێ ئەكرێت كەئايا راستە من لە كەناڵی فاڵكۆن فاميلی نەماوم! بەڵێ ڕاستە من دەست لە كاركێشانەوەی خۆم پێشكەش بە كەناڵی فاڵكۆن فاميلی كرد و لە ۱/۱/۲٠۱۷ لەو كەناڵە خۆشەويستە نەماوم . ڕێزو خۆشەويستيم هەيە بۆ تەواوی هاوكارو هاوڕێيانم لە و كەناڵە شيرينە، بەتايبەت بەڕێوەبەرە سادەكانم ( كاک عامر وخونچە خان ) كە زۆر هاوكارم بوون،، هيوادارم شاشە ڕەنگينەکەی فاڵكۆن فاميلی بەردەوام بێت لە كاری جوانتر و باشتر"
سارا لە چاوپێکەوتنێکی پێشتریدا لەگەڵ سپی وتبووی ئەو ئێستا ٢٢ ساڵە و لە ساڵی ١٩٩٤دا لە دایک بووە ئەو دەڵێت "زۆر باوەڕم بە خۆمە، لە هیچ شتێک و کەسێک ناترسم، هەمیشە ئەوەی ویستوومە ئەنجامم داوە، هەر بەو شێوەیەش دەبم، باوەڕ و متمانەی تەواوم بە تواناکانم هەیە و هەمیشە چاوم لە سەرکەوتنی زیاترە لە کارەکەمدا".
سارا لەسەر هەردوو دەستی دوو تاتۆی دروست کردووە، کە لە هەردووکیاندا ئاماژەی بۆ دایکی کردووە، ئەو بەڕادەیەک دایکی خۆش دەوێت لە جێگەی ناوی باوکی لە فەیسبووک و ئینستاگرامەکەی ناوی دایکی نوسیوە واتا سارا خانم، خانمەکە ناوی دایکییەتی و دەڵێت "من سوپاسی خوای گەورە دەکەم کە کەسێکی بێ وێنەی بە من بەخشیوە کە ئەویش دایکمە "خانم گیان" و ئەو لە دنیادا بۆ من وێنەی نییە"
ئەو هەر یەکەم بەرنامەی بە ڕاستەوخۆ دەستپێکردووە و جەختەکاتەوە کە بۆ ئەو سەخت نەبووە چونکە حەزی بە کارەکەی بووە، باس لەوەش دەکات لە منداڵیدا زۆربەی کاتەکانی لەگەڵ دایکی بەسەر بردووە و زۆر نەچووەتە دەرەوە، دواتریش ئەو بەشی ژمێریاری لە پەیمانگا تەواو بووە.
سەبارەت بەوەی بۆچی هەمێشە باسی دایکی دەکات زۆر باسی باوکی ناکات، سارا دەڵێت "تەمەنم دوو ساڵ بوو کە باوکم مرد و دایکم هەمووشتێک بووە لە ژیانمدا و زۆر پاڵپشتم بووە"
سارا هەروەها ئاماژە بەوە دەکات هەمیشە حەزی بە یارمەتیدانی کەسانی دیکەیە و دەیەوێت بەردەوام هاوکاری ئەو کەسانە بکات کە پێویستیان پێیەتی.