ئەم كچەی سلێمانی هەزاران كەسی سەرسام كردوە
کچێکی کوردی خەڵکی سلێمانی پاش تەواو کردنی کۆلێژی ئەندزایاری جگە لە کارەکەی بڕیاری داوە وەک مۆدێل کاربکات.
ڤیان سلێمانی ناوی ئەو کچە کوردەیە کە ئێستا زۆرترین قسە و باسی لەسەرە لە وڵاتی عێراق لە بەغدا ژیان بەسەر دەبات، بەڵام وەک خۆی دەڵێت خەڵکی سلێمانیم و بۆیە ناویشم هەر بە (ڤیان سلێمانی)یەوە داناوە.
ڤیان بە دواڕۆژی راگەیاندوە: من تەمەنم 24 ساڵە ، و لە بەغدا دەژیم و دەرچووی ئەندازیاریم و بەڵام هەر لە کاتی دەرچوونمدا ویستم ببم بە مۆدێل و کاری هونەری بکەم سۆپاس بۆ خوا توانم بگەم بە ئامانجەکەم.
دەربارەی جوانیەکەی کە چەند هاوکار بووە دەڵێت: جوانی بەس نیە بەڵام سۆپاس بوو خوا هەموو تایبەتەمەندیەکم هەیە ، هاوکات رۆشنبیری و زمان زانین و ئەندازیارم هەمووی رێخوشکەر و هاوکار بوون بۆ گەیشتنم بەم ئاستە.
PM:03:37:14/01/2017