شارا پەیامێکی بڵاوکردەوە

شارا ئیبراهیم پێشکەشکاری دیاری کەناڵی ئێن ئاڕ تی دوو لە ڕێگەی تاکە پێگەی فەرمی خۆیەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و پێشنیاز بۆ هەوادارانی دەکات گوێ لە هەواڵەکان نەگرن.
شارا نوسیوییەتی " بەردەوام بیرتان دەکەم له راستيدا من ئامۆژگاری کەس ناکەم تەنها پێشنیار ئەکەم گوێ لەهەواڵەکان مەگرن، یەکەم ساتی ڕۆژێکی نوێتان بە گوێ گرتن لە مۆسیقا دەست پێ بکەن ، ئەگەر منداڵێکی بچووک لە ماڵەکەتاندایە بەیانی باشی لێبکە و چەند دەقەیەک یاری لەگەڵ بکە ، ژیانی خۆتان پڕ بکەن لە ووزە هەمیشە لەگەڵ دایک و خێزان و خوشکە کانتدا میهرەبان بە ئەوان پێویستیان بە سۆزی تۆیە ، دەستی باوکت ماچ بکە هەتا لە ژیاندا ماوە دواتر هیچ شتێک شوێنی پڕ ناکاتەوە ، لەگەڵ براکانت هاوڕێ بە ،، بەڵێن بدە لانی کەم لە خراپترین دۆخدا توڕە نەبیت ، دەبینیت لە کۆتایی ڕۆژدا دەرونێکی ئارامت هەیە".
هەروەها دەنوسێت "دەی هه موو ووتاری پیاوانی ئاینی و بیرمەندەکانی دونیا هەر ئەم چەند دێڕەیە ، گوێ بەوە مەدە خوەڵکی سەبارەت بە تۆ چی دەڵێن ئەوان سەدان بیانویان هەیە بۆ ئەوەی ڕقیان لێت بێت، بەڵام هەرگیز بیانیوویەکیان دەست ناکاتەوێت بۆ ئەوەی تۆیان خۆش بووێت، تۆش وەک ئەوان مەکە هەمیشە خۆت و ئەوانی تریشت خۆشبووێت هەر ئەوەندە و هیچی تر".




PM:03:57:20/01/2017