پێشکەشکارێکی ئێن ئاڕ تی: لە ڕۆژی لەدایکبوونمدا بریندار بووم

تەڤگەر شێرکۆ پێشکەشکاری کەناڵی ئێن ئاڕ تی ئاشکرایکرد کە لە ڕۆژی لەدایکبوونیدا پەنجەی خۆی بڕیوە و بریندار بووە.

تەڤگەر لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردەوە کە لە ڕۆژی لەدایکبوونیدا دەستی بریندار بووە.

تەڤفەر نوسیویەتی "لە ڕۆژی لە دایکبوونم چاوەڕوانی ئەم ناخۆشیانەم کردبوو".

تەڤگەر شێرکۆ لە سلێمانی لەدایکبووە، لە گەڕەکی کانێسکان، خوێندنی سەرەتای و ئامادەیشی لە شاری سلێمانی بووە و چەند خوێندنگەیەکی گۆڕیوە، یەکەمین وێستگەیشی کەناڵی NRT بووە.





PM:09:03:30/01/2017