پێشکەشكارە نوێکەی NET تیڤی لەگەڵ هاوسەرەکەی دەرکەوت

ساڵح عەلی پێشکەشکاری نوێی کەناڵی نێت تیڤی چەند وێنەیەکی نوێی خۆی و هاوسەرەکەی بڵاوکردەوە.

لە پێگەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، ساڵح چەند وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردووەتەوە و لەسەر یەکێک لە وێنەکان نوسیویەتی "خۆشمەوێیت تا ئەبەد".

ساڵح لەگەڵ سەنار سەباح کە ئەویش پێشکەشکاری هەمان کەناڵە هاوسەرگیری کردووە و بڕیارە بەرنامەی کۆشکی نێت لە وەرزی نوێی کەناڵەکەدا پێشکەش بکەن.




PM:08:03:04/02/2017