خانمە پێشکەشکارە شۆخەکەی کوردسات دوای چەندین ساڵ دەرکەوەتەوە

دوای چەندین ساڵ لە دەرنەکەوتنی بەناز عومەر پێشکەشکاری دیاری کوردسات دەرکەوتەوە.

ماڵپەڕی وێستگە نوسیویەتی " لە ڕاگەیاندنەكانی كوردیدا چەندین خانمی بەتوانا هەن و (بەناز عومەر) یەكێكە لەو خانمانەی ئەو كاتەی لە كوردستان بوو وەك پێشكەشكارێكی بەتوانا كاری كردوە و دواتر كە چۆتە دەرەوەی وڵات ماوەیەكی زۆر بەردەوام بوو لەكاری ڕاگەیاندن و چەند پرۆگرامێكی پێشكەش دەكرد لەونەش (كاتژمێری لمین ) تیایدا میوانداری هونەرمەندەكانی تاراوگەر دەكرد و ماوەیەكیش پرۆگرامی (كوردێك لە ئەوروپا) ی پێشكەش كردوە تیایدا میوانداری ئەو كوردانەی دەكرد كە لە دەرەوەی وڵات توانیویانە بگەن بە ئامانجی خۆیان و پلە و پۆست بگرنە دەست"

هەر لە هەواڵەکەی ئەو ماڵپەڕەدا هاتووە " ئەم خانمە هاوسەری دەرهێنەر (هەردی عومەر) ە و ئێستا لە دەرەوەی وڵات ژیان بەسەر دەبەن "

.




PM:04:36:06/02/2017