خانمە پێشکەشکاری شۆخ و شەنگی کەناڵی کوردستان ٢٤، ڕەشا بارزان
ڕایگەیاند دەستی لەکارکردن لەو کەناڵە کێشاوەتەوە.
لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی
ئینستاگرام، ڕەشا بارزان نوسیویەتی "هاورێیانی خۆشەویست له دوای کارکردنم بو ماوەى
یەک سال و نیو لە کەنالی کوردستان ٢٤ بە هۆی سەرقالیم بە هەندێ کاری تایبەت، کە ئێستا
خولی تایبەتی پیشەیی دەبینم لە بواری بێژەری و هەروەها تەواوکردنی خوێندنی زانکۆیی
لە بواری راگەیاندن، بریارم داوە دەست لە کاری بێژەری بکێشمەوە و ماوەیەک لە شاشەی
تیڤی دوور دەکەومەوە
رێزم هەیەبۆ هەموو
خۆشەویستانم".
"ڕەشا بارزان" ساڵی ١٩٩٣ لەدایکبووە، یەکێک لە بێژەر ناسراوەکان ، لەگەڵ دەستپێکی کەناڵی کوردستان ٢٤ وەک پێشکەشکار
دەرکەوت.