دڵنیا رەزازی بە شێوەیەكی جیاواز دەردەكەوێت
هونەرمەند دڵنیا رەزازی لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، وێنەیەكی نوێی خۆی بڵاوكردەوە.
کچە هونەرمەند دڵنیا ڕەزازی ، کچی هونەرمەندان مەرزییەی فەرقیی و ناسری ڕەزازی لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، وێنەیەكی نوێی خۆی بڵاودەكاتەوەو سەرەنجی لایەنگرانی بۆ لای خۆی رادەكێشێت
هونەرمەند دڵنیا ڕەزازی دوا بەرهەمی خۆی لە یادی ١٠ سالەی کۆچی دوایی مەرزییە فەرقیی دایکی بڵاو کردەوە، لەئێستاشدا خەریکی تۆمار و کلیپکردنی دو بەرهەمە، کە یەکیک لەبەرهەمەکانی کاری کلیپی بەرەو تەواو بوون دەچێت و لە شاری ستۆکهۆلمی پایتەختی وڵاتی سوید وێنەی گیراوە
PM:03:51:07/02/2017