پێشەوا وێنەیەکی خۆی و هاوسەر و کچەکەی

پێشەوا، ئەکتەری کۆمیدی، کە بەردەوام ڤیدیۆکانی لە ئینستاگرام بڵاودەکاتەوە، وێنەیەکی منداڵە تازە لەدایکبووەکەی و هاوسەرەکەی بڵاوکردووەتەوە.
پێشەوا لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نوسیویەتی "سڵاو ئازیزانم
سوپاسی یەک بە یەکی پیرۆزباییەکانتان دەکەم بە بۆنەی هاتنە دونیای مەیلی کچمەوە. لێرەوە دەتوانم بە هەمووتان ڕابگەیەنم کە مەیلی و دایک و باوکی مەیلی ئیتر دەبنە خێزانێکی بچکۆلانەی تەندروست و ئاسودە، هەڵبەت بە سوپاسگوزاری خوای گەورەوە. 
ئێستا دەزانم هەستی باوکایەتی چۆنە، چونکە کە سەیری کچەکەم دەکەم گەورەترین شت کە دەیبینم پارچەیەکە لە عەشقێکی ناسک و پڕ لە وەفا کە دایە و بابەی خۆی پێیان بەخشیوە. 
نزا دەکەم کەس لەم نیعمەتە بێبەش نەبێت و هیوادارم هەموو لایەک سەرکەوتوو بن. ئیتر لێرەوە بەشێک لە کاری من ئەوە دەبێت، کە چۆن باوکێکی باش بم بۆ کچەکەم و چۆن هاوسەرێکی باشتر بم بۆ هاوسەرەکەم، کە ماندووبوونی زۆری کێشا و نۆ مانگ کچەکەمانی بە پێستی سک هەڵگرت. 
لەگەڵ ڕێز و سڵاوی خۆم و هاوسەرم و کچە بچکۆلانەکەمان بۆ گشت هاوڕێ و دۆست و خزمان".

هاوکات شلۆڤان کە یەکێکە لە ئەکتەرە دیارە کۆمیدییەکان ئاشکرایکرد خاڵی منداڵەکەی پێشەوایە.




PM:10:18:13/02/2017