هونەرمەندێكی ناودار كۆچی دوایی كرد
ئەمرۆ ئەكتەری ناسراوی میسری سەلاح ڕشوان پاش ماوەیەكی زۆر ململانێ لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنجە كۆچی دوایی كرد.
سەلاح ڕشوان كە تەمەنێكی زۆری بۆ كاری هونەری سینەما و درامای میسری تەرخانكردبوو ماوەیەك لەمەوبەر بۆوەرگرتنی چارەسەری پزیشكی گەیەندرایە وڵاتی فەرەنسا, بەڵام بەهۆی خراپی دۆخییەوە هەر لەو وڵاتە كۆچی دوایی كرد.
سەڵاح ڕشوان لە ساڵی 1950 لە میسر لەدایكبووە, گرنگترین كارە هونەرییەكانی بریتیبوون لە(الگـاووس، وتمچی اڵاحزان، وأهل القمە).
PM:01:52:20/02/2017