هونه‌مه‌ندى گۆرانیبێژ، شه‌هریار حه‌سه‌ن وێنه‌یه‌كى خۆى و هاوسه‌كه‌رى لەرۆژی جیهانی ژناندا بڵاوکردەوە دەڵێت" لای من وايە نەک ۸ ی مارس هەموو ڕۆژێک ئافرەت هەر پيرۆزە"
شەهریار لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەکی نویی خۆی و هاوسەرەکەی بڵاوکردووەتەوە و نوسویەتی" هەمووان ئەوە دەزانن ئەگەر ئافرەت نەبێت ئيدی ژيان دەوەستێت .... و ئەگەر دايکمان نەبوايە نە من دەهاتمە ژيان بۆ تۆ و نە تۆش دەهاتيتە ژيان بۆ من،.. لای من وايە نەک ۸ ی مارس هەموو ڕۆژێک ئافرەت هەر پيرۆزە... ❤"
شه‌هریار حه‌سه‌ن خاوه‌نى دوو كچه، لە ساڵی ٢٠٠٦ دەستی کردووە بە کاری هونەری و خاوه‌نى چه‌ندین گۆرانى و كلیپه و لەولآتی کەنەدا ده‌ژى.