خانمە پێشکەشکاری دیاری کورد، سۆزان کەمال کە ماوەیەکە لە شاشەی
میدیاکان دوورکەوتووەتەوە، ئەم جارە لەکەناڵێکی نوێ دەردەکەوێتەوە کە ئەویش کەناڵی
کوردماکس شۆیە و بڕیارە مانگی ئایندە بە فەرمی بکرێتەوە.
سپی زانیوییەتی کە کەناڵی کوردماکس شۆ هاوشێوەی کەناڵی کوردماکس نابێت
و بەڵکو تایبەت دەبێت بە بەرنامەی شۆ ئامێز و یەکێک لە بەرنامەکانیش سۆزان پێشکەشی
دەکات.
سۆزان لەو ماوەیەی کە لە شاشەکان دوورکەوتبووەوە جوانکاری بۆ لووتی
کردو ئەمەش بووە هۆی ڕەخنە لەلایەن هەودارەکانییەوە.
هاوکات سۆزان بە بۆنەی نەورۆزەوە چەند وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردەوە کە هەندێک لە هەوادارانی ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە سۆزان کێشی زیادی کردووە و قەڵەو بووە.
سۆزان کەمال پێشتر لە چاوپێکەوتنێکدا سەبارەت بە هاوسەرگیری کردنی دەڵێت تا ئێستا
ژیانی هاوسەرگیریم پێک نەهێناوە، بەڵام منیش وەک هەر کچێک کە کات گونجا، خێزان
پێکدێنم".
هەروەها
دەڵێت "جارێ من منداڵم شووی چی؟"، هەروەها سەبارەت بە مارەییەکەشی دەڵێت
"من هیچ داواکاریێکم نییە، لە پێکهێێنانی ژیانی هاوسەرگیری و بۆ مارەییەکەشم
تەنها دەمەوێت گوڵێک و قورئانێکی پیرۆز بێت كە هاوسەرەكەم پێشکەشم بکات و
خۆشەویستییەکەشی بۆ من هەموو شتێکە”.