کچێکی سلێمانی بەسەمایەک بە مایۆوە گڕی بەرداوەتە فەیسبووک

خانمە گۆرانیبێژی کوردی دانیشتووی کەندا کە خەڵکی سلێمانییە، شیلان ئەمین جارێكی دیكە بە جلی ژێرەوە دەرکەوت و ڤیدیۆییەکی بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا سەمادەکات و مایۆی لە بەردایە.

لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆکەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، ڤیدۆکە بە خێرایی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووە و هەندێک ڕەخنەی لێ دەگرن و هەندێکیش بە ئازادی تاکەکەسی ناوی دەبەن

شیلان نایشارێتەوە کە "جلەکانی ڕووتن"و ئەو جلوبەرگەی لەگەڵ کلتوری کوردی ناگونجێت.، پێشتر رایگەیاندبوو ئەگەرچی دەزانێت ئەو جلوبەرگانەی لەگەڵ كلتوری كوردی ناگونجێت، بەڵام ئەو ئازادە‌و لەكلتورێكی دیكەدا دەژی.

ئاماژە بەوەش دەكات ژنان‌و كچانی كورد بە ئازادانە هەر جل‌وبەرگێكیان هەڵبژێرن و شیلان تا ئێستا چوار گۆرانی بڵاوكردوەتەوە كە سێیان بە ئینگلیزیە‌و دەیەوێت كاری بزنس بكات.




PM:12:43:26/03/2017