دالیا ڕێبوار حەسەن، شاجوانی مەزنی کوردستان و شاجوانی ئینتەرنێت بۆ ساڵی ٢٠١٣ وێنەیەکی خۆی بە جلی مەلەوە لە قەراغ دەریا بڵاوکردەوە.
لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، دالیا ڕێبوار حەسەن کە لە سوید نیشتەجێیە و خەڵکی شاری سلێمانییە وێنەیەکی نوێی بڵاوکردووەتەوە کە "بە جلی مەلەوە" دەرکەوتووە و لە دورگەیەکە و ئەو دەڵێت بیری ئەو کاتە دەکات.
ده‌رباره‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌لێن بۆ ئاینی ئیسلام ئه‌م جلانه گونجاو نیه دالیا له‌وه‌ڵام دانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره‌ش دا وتی : من باوه‌ر به‌خوا ئه‌كه‌م و رێزی هه‌موو جیاوازیییه‌ك ئه‌گرم و هی هه‌موو دیانه‌تێكیش به‌ڵام به‌رای من ئه‌مه شتێكه تایبه‌ته و نابێت دین و سیاسه‌ت تێكه‌ڵی یه‌كتر بن دین شتێكه له نێوان من و خوا و دین ده‌بێت له دڵه‌وه بێت"
پێشتریش لە کاتی کاندید بوونی بۆ شاجوانی مەزنی جیهان، بە هەمان شێوە دەرکەوتبوو، لە کاتی خۆیدا ئەو دەرکەوتنەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بووە جێگەی باس و زۆرێک پشتگیریان کرد و هەندێکیش پێیان وابوو ئەوە لە دەرەوەی کلتووری کوردییە.