کەناڵی ڕووداو دیکۆمێنتارییەک بڵاودەکاتەوە
کە تێیدا باس لە ساتەوەختی شەهیدبوونی شیفا گەردی پێشکەشکاری دیاری کەناڵەکە دەکات.
بە گوێرەی ئەو پرۆمۆیەی کە دیکۆمێنتارییەکە
بڵاوکراوەتەوە شیفا لەو ساتەی کە بۆمبە چێنراوەکەی پێدا تەقیوەتەوە لە بەردەم
کامێرادا بووە و دەستی بە ئامادەکاری بۆ ڕاپۆرتەکەی کردووە.
بە گوێرەی ئەو دیکۆمێنتارییە کە ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو پەخشدەکرێت شیفا خۆی قاچ دەخاتە سەر بۆمبەکە و لە کاتی قسەکردندایە لەسەر ئەو شوێنەی کە بۆی چووە و تۆمار دەکرێت.
ئەو خانمە پێشکەشکار
و بەرپرسەی ڕووداو ڕۆژی 25 مانگ لە نزیک چاڵی مەرگ لە موسڵ لە کاتی ئامادەکاریدا
بۆ بەرنامەیەکی نوێی مینێکی چێندراوی پێدا تەقیەوە و شەهید بوو.
ژیاننامەی
شیفا گەردی
لە
1-7-1986 لە ئاوارەی لە ئێران لەدایکبووە.
لە ساڵی 2006 پەیمانگای تەکنیکی بەشی کۆمپیوتەری تەواوکردووە.
لە ساڵی 2013 بەشی راگەیاندنی لە کۆلێژی ئەدەبیاتی زانکۆی سەلاحەدین تەواوکردووە.
-لەساڵی 2007 تاوەکو ساڵی 2010 لەگەڵ کاری رۆژنامەنووسی کاری مامۆستایەتی کردووە.
-لە ساڵی 2006 دەستی بە کاری راگەیاندن کردووە.
-لە سەرەتای دامەزاردنی تۆڕی میدیایی رووداو، وەک ئەستێرەیەکی دیاری شاشەی رووداو
دەرکەوتووە.
-بەڕێوەبەری بەشی ئاوتپووتی رووداو بوو.
-لە سەرەتای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی موسڵ بەرنامەی فۆکەس موسڵی پێشکەش دەکرد.
-بەشێوەیەکی مەیدانی وەک رۆژنامەوانێکی جەنگی لە میحوەرەکانی جەنگ ئامادە دەبوو و
راپۆرتی دەکرد