هەودا ئەحمەد پێشکەشکاری دیاری
کەناڵی کەی ئێن ئێن باس لە هۆکاری جیابوونەوەی لە هاوسەرەکەی دەکات و ئاشکراشی
دەکات لە ژیانیدا یەک جار هاوسەرگیری کردووە.
پەیجی تودەی ئینتەرڤیو
چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ هەودا ئەحمەد پێشکەشكاری دیاری کەناڵی کەی ئین ئێن ئەنجام
داوە و هەودا دەڵێت کە کات دەزانێت کە ئایا جارێکی دیکەهاوسەرگیری دەکاتەوە یاخود
نا و نایشارێتەوە لە ڕابردوودا عاشق بووە.
هەودا هەروەها باس لە
وازهێنانی خۆی دەکات لە کەناڵی کوردسات و باسیش لەوە دەکات کە چەند کەسێک هۆکار
بوون بۆ جیابوونەوەی لە هاوسەرەکەی.
هەودا لە ساڵی ١٩٨٥ لە شاری
سلێمانی لەدایکبووە و ماوەی ١٥ ساڵە وەک پێشکەشکار کاردەکات.