کچە میدیاکاری ناسراوی سلێمانی کە ئێستا پیشەکەی مامۆستایە و لەهەولێر دەژی، لە دوا دەرکەوتنیدا بە ستایڵێکی نوێوە هەوادارانی بەسەر دەکاتەوە.
ناڵە سوپەر لە تۆڕی کۆمەلآیەتی ئینستاگرام چەند وینەیەکی نوێی خۆی بلآودەکاتەوە لەکاتی سەیراندا کە بەشێوەو ستایڵێکی نوی دەردەکەوێت، ئەمەش دەبێتە مایەی سەرنجڕاکێشانی فانەکانی.
ناڵە سوپەر کە ساڵانێک بە هۆی رەوان بێژی و ستایڵی جلوبەرگەکانیەوە بە یەکێک لە ناسراوترین بێژەرە کچەکانی کوردستان دادەنرا، ماوەی چەند ساڵێکە بە هۆی پیشەی مامۆستایەتی و ژیانی هاوسەریەوە دوورکەوتۆتەوە لە کاری میدیای، بەلآم هەمیشە ئارەزووی ئەوە دەکات دەرفەتی نوێی هەبێت و لە شاشەکانەوە دەرکەوێتەوە.