سۆزان کەمال پێشکەشکاری
دیاری کورد ئاشکرایکرد لەمەودوا لە کەناڵی کوردماکس شۆ کاردەکات و دەشڵێت سەرکەوتن
لە بەردەوامیدایە.
سۆزان لە فەیسبووکی
تایبەتی خۆی نوسیویەتی "زۆر جار گەیشتن بە ئامانج و كاركردن لەوبوارەی هەڵی
دەبژێریت بە ئاسانی ناگەیت پێی هەوڵ و
ماندوبون. قوربانی دان. توندوتیژی دەرونی هەمو ئەمانە دێنە رێت تێپەراندنیان هەوڵی
دەوێت، لەگەل ئەزمونی ١٢ساڵ كاركردنم. لەناو راگەیاندن بەخۆشحاڵییەوە تا
ئێستا بەردەوامم، لێرەوە لە كەناڵێك كەهەمیشە كاری لەسەر
باشترینەكان كردوەو پر بینەرترین. كەناڵ بوە بە ئێستاشەوە كەناڵی كوردماكس بوە
كوردماكس كەناڵێكی
نوێی كردەوە بەناوی كوردماكس شۆ، بۆیە من.
لەم. كەناڵە جوانەوە لەگەڵتان دەبم. بەم. زوانەش جوانترین. و باشترین. پرۆگرامتان.
پێشكەش دەكەم. سوپاس بۆ هاوكاری و پشتگیری ئێوەی ئازیز".
بڵاوکردنەوەی چەند وێنەیەکیشی لەگەڵ پۆستەکەیدا
بووەتە جێگەی باسی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لەبەر ئەوەی زۆرێک پێیان وایە زۆر
گۆڕاوە و دەڵێن نەشتەرگەری زۆری ئەنجامداوە نەک تەنها وەک خۆی باسی لێوە دەکات
نەشتەرگەری بۆ لوتی کردبێت.