ماوه‌ى چه‌ند رۆژێکە به‌شێك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌ته‌كان به سوود وه‌رگرتن له پۆستێكى هونه‌رمه‌ند ده‌لال
زاخۆى هه‌واڵى وازهێنان له كارى هونه‌رى ئه‌و هونه‌رمه‌نده بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
له
دواى ده‌نگۆى دووركه‌وتنه‌وه‌ى له كارى هونه‌رى بە Celebrity Newsی وتووە له ئێستدا وازم له كارى هونه‌رى نه‌هێناوه ئه‌وه‌شى
ده‌وترێت راست نییه، ئه‌و پۆسته‌ش كه بڵاوم كردۆته‌وه جیاوازه له‌وه‌ى ده‌وترێت.
ده‌لال
زاخۆیى له دایك بووى ساڵى ١٩٧٢ زاخۆیه، ماوه‌ى شانزه ساڵه كارى هونه‌ریى ده‌كات
و خاوه‌نى "٥" كلیپه، ئه‌لبووێكى "٨" تراكى ئاماده‌یه، به‌ڵام
تا ئێستا بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه، دوایین كارى هونه‌ریى بڵاوكردنه‌وه‌ی كلیپێك بوو به
هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكى تر‌ى ناوچه‌ى بادینان.