گوڵی بامێتان بیرماوە؟؟ بزانە دوای ١٠ ساڵ چەند گۆڕاوە

چەند وێنەیەکی خانمە ئەکتەری بەناوبانگی کورد چۆپی عەزیز کە بە "گوڵی بامێ" ناسراوە پاش بەشداریکردنی لە درامای وەسێت نامە بڵاوکرایەوە و هەوادارانیشی دەڵێن لەم ١٠ ساڵەدا زۆر نەگۆڕاوە.

لە بەشێک لە پەیجەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک چەند وێنەیەکی نوێی ئەو خانمە هونەرمەندە بڵاوکرایەوە، چۆپی  لەگەڵ هونەرمەند ئاریان عومەر هاوسەرگیری كردووە و خاوەنی دوو كچن.

لە دواین لێدواندا وتبووی ئەو گۆرانییانەی من حەزم لێیەتی مەرج نییە ھۆکارەکەی ئەوەبێت کە گۆرانی یەکێک لە گۆرانیبێژە ناسراوەکان بێت، بەڵکوو من حەزم لەو گۆرانییانەیە کە ناخم پارچە پارچە دەکا.

 چۆپی عەزیز لە ساڵی ١٩٧٣ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، وەکوو ئەکتەر بەشداری لە چەندین فیلم و دراما و شانۆدا کردووە، دەرچووی بەشی شانۆی پەیمانگەی ھونەرەجوانەکانە و تێکرای کارەکانی ٣٥ تا ٣٨ کار دەبێت.




AM:11:19:12/04/2017