شوان عەتوف ئەكتەری ناسراوی سینەمای كوردی لە نوێترین وێنەدا كە لە ئەكاونتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاویكردۆتەوە لەگەڵ نیان عەزیزی ئەكتەری سینەماییدا دەبینرێت.
شوان لە كۆمێنتی وێنەكەدا نوسیویەتی " لەگەڵ ئەكتەری جوانی فیلمی كلاسیكۆ نیان عزیز".
شوان عەتوف دەهێنەر و ئەكتەری دیاری سینەمای كوردی خاوەنی نووسینی (16) شانۆییە لەگەڵ ئامادەكردنی شەش كورتە فیلم و بەشداری 70 مەراسیم و فێستیڤاڵی جیهانی كردووە و (25) جار خەڵاتی جیهانی وەرگرتووە، كورتە فیلمێكی بەناوی فیلمەكانی "ماڵو كلیل" 13 خەڵاتی وەرگرتووە.
نیان عەزیز، ئەكتەرێكی ناسراوی سینەمای كوردیە و دواین جار لە فیلمی كلاسیكۆ بەشداریكرد كە لە چەند وڵاتێكی ئەوروپی نمایشكرا و بینەرێكی زۆری هەبوو.