هونەرمەندێكی بەناوبانگ گەیەنرایە نەخۆشخانە


پاش ئەوەی بە بێهۆشی دۆزرایەوە هونەرمەندی ناسراوی تورك ئیبراهیم ئەركاڵ بەپەلە ڕەوانەی نەخۆشخانە كرا و لەئێستادا لەژێر چاودێری وورددایە و پشكنینی بۆ ئەنجانم دەرێت.

بەپێی ئەو زانیاریانەی كە میدیا توركیەكان بڵاویانكردۆتەوە ئیبراهیم ئەركاڵ لە گەراجی ماڵەكەیدا كە دەكەوێتە ناوچەی ماڵتەپەی ئیستانبوڵ  لە لایەن پاسەوانەكانیەوە بە بێهۆشی دەدۆزرێتەوە و رەوانەی نەخۆشخانە دەكرێت.

ئیبراهیم ئەركاڵ، هونەرمەندێكی ناسراوی توركە و چەند ئەلبومێكی گۆرانی هەیە و جگە لە توركیا لە وڵاتانی تریش هەوادارێكی زۆری هەیە.




PM:03:51:12/04/2017