بۆ یەکەمجار لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک
وێنەیەکی ڕۆژی هاوسەرگیری هونەرمەند حەسەن شەریفی و هاوسەرەکەی بڵاوکرایەوە و تا
ئێستاش مێژووی وێنەکە نەزانراوە.
بەشێک لە پەیجەکانی کوردستان وێنەیەکی
هونەرمەند شەریفی و هاوسەرەکەیان بڵاوکردەوە و هەودارانیشی هیوای ژیانێکی خۆشیان
بۆ خواستوون، هەرچەندە تا ئێستا نەزانراوە کە ناوبراو ساڵی چەند هاوسەرگیری
کردووە.
حەسەن شەریف، ئەو دەنگەی بە "دەنگێ چیا" و
زۆزانەکانی کوردستان ناسراوە، لە ساڵی ١٩٨٥ـەوە دەستی بە کاری هونەری کردوە،
هاوشانی ١٢ هونەرمەندی دیکەی چوار پارچەی کوردستان بەشداری لە دوو بەرهەمی سەمفۆنی
و کۆراڵی پێشمەرگە و شنگالدا کردووە.
حەسەن شەریف، لە ساڵی 1969 لە گوندی "کێستە"ی سەر بە
شاری دهۆک لەدایکبووە، لە تەمەنی 11 ساڵییەوە دەستی بە ژەنینی ساز کردووە، لە ساڵی
1985 یەکەم بەرهەمی خۆی بەناوی "تەمبوورا من" و لە ساڵی 1986 بەرهەمێکی
دیکەی بەناوی "باران باری" بڵاوکردووەتەوە. ئەو دەڵێ ئەزموونی کاری
هونەرییەکەی خەباتی پێشمەرگایەتی بووە لەرێگەی کاری هونەرییەوە.