هونەرمەندێکی بەناوبانگ نەشتەرگەری بۆ کرا و ژیانی لە مەترسیدایە

میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە نەشتەرگەری بۆ هونەرمەندی دیاری تورکیا، ئیبراهیم ئەرکاڵ کراوە و دۆخی تەندروستی ناجێگیرە.

میدیاکان بڵاویانکردوەە دوای ئەوەی لە گەراجی ماڵەکەیدا بە بێهۆشی دۆزرایەوە و گەیاندرایە نەخۆشخانە دەرکەوت کە هونەرمەندی بەناوبانگی تورک ئیبراهیم ئەرکاڵ تووشی خوێنبەربوونی مێشک بووە.

بە گوێرەی هەواڵی میدیاکان ئەگەرچی ئەو هونەرمەندە نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدراوە بەڵام دۆخی تەندروستی زۆر ناجێگیرە و هەتا ئێستا لە ژێر چاودێری وردی پزیشکیدایە و ڕەنگە ئەگەری مردنیشی هەبێت.




PM:10:51:13/04/2017