دواى ئه‌وه‌ى له چه‌ند رۆژى رابردوو هونه‌رمه‌ند
و به‌شداربووى به‌رنامه‌ى ئه‌ره‌ب ئایدڵ نادیه منفوغ به‌شدارى فێستیڤاڵى ئه‌لماسى
ده‌زگارى سه‌وسونى جیهانى كرد، له ئێستادا به هاوكارى ئاوازدانه‌رى كورد هه‌وڵكه‌وت
زاهیر كار بۆ به‌رهه‌مێكى نوێ ده‌كات.
به پێ زانیارییه‌كانى سپی هونه‌رمه‌ند نادیه
منفوغ بۆ چه‌ند كارێكى هونه‌رى له شارى هه‌ولێره یه‌كێك له‌و كارانه‌ى به هاوكارى
هونه‌رمه‌ندى ئاوازدانه‌ر هه‌ڵكه‌وت زاهیر كه كاركردنه بۆ تۆماركردنى به‌رهه‌مێكى
نوێ به زمانى كوردى و عه‌ره‌بى.
هونه‌رمه‌ند هه‌ڵكه‌وت زاهیر وێراى پشتراستكردنه‌وه‌ى
زانیاریه‌كان ئه‌وه‌شى وت له داهاتوودا زانیارى زیاترتان له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كه بۆ
ئاشكرا ده‌كه‌م.
نادیه منفوغ له ساڵى ١٩٨٣ له سوریا له دایك
بووه، به‌شدارى چه‌ند به‌رنامه‌یه‌كى پێشبركێى گۆرانى كردووه بۆته خاوه‌نى چه‌ندین
نازناو ساڵى ٢٠٠٣ به‌شدارى فێستیڤاڵى قه‌رتاجی له تونس كردووه، له‌ساڵى ٢٠١٢ به‌شداربووه
له وه‌رزى یه‌كه‌مى به‌رنامه‌ى ئه‌ره‌ب ئایدڵ و تائێستاش له كارى هونه‌ریى به‌رده‌وامه
و خاوەنی چەندین گۆرانی و کلیپی تایبەت بەخۆیەتی.