پێشکەشکارێکی دیاری کوردستان 24 وازی هێنا

ڕزگار ئەمین پێشکەشکاری کوردستان ٢٤ و هونەرمەندی دیار وازی لە کەناڵەکەی هێنا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کەناڵی کوردستان ٢٤ بە سپی میدیای ڕاگەیاند زیاتر لە مانگێکە پێشکەشکاری دیاری کەناڵی کوردستان ٢٤، ڕزگار ئەمین وازی لە بەرنامەی قەلەندەرخانە و کەناڵەکەی هێناوە.

سەرچاوەکە وتیشی کە لە شوێنی ڕزگار ئەمین لە ئێستادا هونەرمەند حەمید بانەیی بە هاوکاری نیان مەحموود بەرنامەی قەلەندەرخانە پێشکەش دەکەن.

بەرنامەی قەلەندەرخانە بەرنامەیەکی ھەڵسەنگاندنیی ئـەدەبی شیعرییە کە ھەرجارە ڕایەڵەیەک دەکات بەناو جیھانی دەقگەلی شاعیرێکی کلاسیکی کورد. ئـەم بەرنامەیە ھەوڵ دەدات پانۆرامایەک بێت بۆ تاوتوێکردنی دەقە ئـەدەبیە کلاسیکەیە کوردیەکان، ھەوڵێکە بۆچڕکردنەوە و متوربەکردنی قۆناغە جیاوازەکانی گەشەی شیعری کوردی لە ھەرچوار بەشی کوردستان، لە ڕێگەی ئـەم بەرنامە ئـەدەبیە بەرکوڵێک دەکەین بەناو مێژووی شیعری کلاسیکی کوردی. "قەلەندەرخانە " لە ڕێگای لێکدانەوە و شیکاری دەقەکان ھەوڵدەدات پانتاییەک بۆ تێڕوانین و جیھانبینیی سیاسی و کۆمەڵایەتی و فەرھەنگی و ڕۆشنبیری سەردەمە جیاوازەکانی کۆمەڵگەی کوردی بەرجەستەبکرێت.



PM:07:35:18/04/2017